
من‌و تۆ
عومه‌ر غوڵامعه‌لی
له ڕووخهکی
ئه‌م لێواره بهستهڵهکهو
له‌م جه‌غزی تێلو گڕه‌دا
له‌م دوڕگه‌یه‌ی
قیرو دڕوو سه‌ر له به‌ستێنی هه‌ڵده‌سوون
تاراوهکهی تاراوگه‌ی بانووی هه‌ڵوه‌داییم!
دڵی کاممان,
خورپه‌ی بوارێکی تێپه‌ڕین ته‌ڕی ناکا؟
***
له زیقهتی
وه‌رزێکی وا ئه‌سته‌می ئه‌م سه‌فه‌ره دژواره دا
له ڕچه‌ی
چه‌توونه ڕێی شه‌ڵاڵی به‌ر پێتا
دڵۆپه خۆێنی منی هاوڕێت
کاڵه‌ی کام هه‌نگاوت
شه‌قڵی ناکا؟
***
له سهڕهتی
ئه‌م ئاسمانه خۆڵه‌مێشییه‌ی سه‌رمانه‌وه
پاژی کێمان
ته‌رزه‌ی ترس‌و
ره‌هێڵه‌ی سام
سهرهنگری ڕاچهنینو زریکه
گۆزه‌ڵه‌ی رووح ته‌ژی ناکا؟
***
ئه‌م گه‌زه هه‌رده‌ی ژێر پێمان
چه‌ند بنگوستی تاپۆی تۆیه‌و
کوێی پاوانی گۆڕی منه؟
توێ توێی په‌ڕاوی بیره‌وه‌ریم
برکو برینی من‌و تۆ
فرمێسک‌و داخی براڕۆ
ماچی کردوون
وه‌بیرم دێ:
ڕنوووی تێکچرماوی چیها داوێن
تکهو چۆڕاوگه‌ی نێوچاوانمان
داخی کردوون.
***
چه‌ندێک هاوڕێم
سه‌رت کرده سێبه‌ری سه‌ری بریندارم
هه‌زاران جار
زامی جه‌سته‌م
ده‌سته‌کانتی رامووسیوه
کامه خه‌ونت من نه‌مدیوه؟
کام خه‌یاڵی ئاڵ‌و واڵات
کێهه خۆزگه‌و بریا و تاسه‌ت
له باوه‌شی
خۆشهویستیو حه‌زو ئاواتی
"منی" "هه‌رخۆت"ه‌وه نه‌فڕیوه؟
***
داره ته‌رمی
چه‌ند ئه‌ژنۆ
چه‌ند پشت
چه‌ند چاوی چاوه‌ڕێ,
چه‌ند په‌نجه‌ی تامه‌زرۆ,
له شهورهشی به‌هاری ڕا
تا کازیوه‌ی به‌یانی "ما"
شانمانی هه‌ڵ نهگڵوفیوه؟
***
له گاقۆڕا
ئاوی چه‌ند زنه‌ی ههڵچۆڕاومان
بۆ قوریشکێک ئاوی چایی
به لاگووپان
ههڵنهیهنجا؟
***
له به‌ر بارانداخۆمان شت
چه‌ندێک بینمان
به جێ گازی مارهوهنا؟
له‌م کۆچی کۆڵهوارییهمدا
به کۆڵ تۆوه
له ههورازو رژدی تاقه‌ت پڕووکێنی
بێ بڕانه‌وه
بههانکهی هه‌ناسه‌و
گوڕی ههنگاوتهوه
ژیامه‌وه.
***
پرچی برینی جواناورێژی
چه‌ند په‌لم بوون
له کزه‌و باکوتی سڕی بستوودا
شاڵی تیتۆڵ تیتۆڵی ئارهقاویت؟
***
ئای که هاوڕێم دروێنه‌ی قاچی خۆمان کرد
له‌م "شکارته"ی "مین‌و بۆمب"هی بۆیان کردین!
هه‌ر ته‌ته‌ڵه‌ی
سه‌رمانه
له بازهڵێنی چنگیانا
هه‌ر ههڵپریوانی هاوارو
ته‌رمی ته‌زیوی پرپره بوون
له غه‌زای
داس په‌ڕێنی ته‌مه‌نمانا!
***
زهردهیهکت
گه‌شکه‌م ده‌کا,
له سه‌ر ئه‌م جمگه جمیوه
رووی مانگێتم لێ مه‌پۆشه,
بێ له من کێ؟
به خوێی چێشتێ, به تۆ ده‌شێ
مه‌مده به ده‌س با هۆزی"چش"
له نه‌دیوی ئه‌م گهوهدا
له‌م زه‌مه‌نی تاوانه‌دا"سهرگرته"یه‌و
له گێژی تووناو توونا رۆده‌چێ.
تاراو: به زۆر ههڵوهداکراو بۆ ئه‌وی نه‌گه‌ڕێته‌وه
ڕووخه‌ک: له رووخان نزیک
زیقه‌ت: تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی تایبه‌ت به وه‌رزی زستان
ڕچه: باریکه رێی ده‌سکرد
سهڕهت: بێژنگی گه‌وره, سه‌ره‌ند
پاژ: به‌ش
سهرهنگر: ره‌ت بردن به‌ره‌وپێش به هۆی ههڵئهنگوتن له شتێک
شهورهش: تاریکه شه‌وی به‌هار که گیاوگژ وڵاتی داپۆشیوه‌و رووناکایی به‌ری ناگرێ
ما: به‌شێک له دوندی کێو که به‌ردی یه‌کپارچه‌و بڵنده به‌رانبه‌ر رۆژهه‌ڵات
گاقۆر: ئه‌و وه‌خته‌ی ئاوی کانی‌و رووباره‌کان زۆر له که‌میی ده‌ده‌ن و کاتێک گا‌و مانگا
بین به ئاوه‌که‌وه ده‌نێن قۆڕه‌ی لێ دێ.
کۆڵه‌وار: ئازاراوی
جواناو: ئاره‌قه‌یه‌ک که له به‌ر ئێشی ئازاری زۆر ده‌ر ده‌درێ
شاڵ: پشتێن
شکارته: پارچه زه‌وییه‌ک که به خێر ده‌درێ به نه‌دارێک بۆ چاندن
داس په‌ڕێن: پپَش وه‌خت دروون به مه‌به‌ستی تایبه‌تی
سهرگرته: به لاڕێدا چوو
تووناوتوون: به‌ره‌ونه‌مان چوون
باهۆز: تۆفان
|