چــــاو
شێرکۆ بێکه‌س
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و چیایه..
به‌تووله رێی مه‌یه‌له‌کدا..هێواش..هێواش
کێژێک ئه‌چێت بۆ رێواسان.
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و چیایه..
دڕنده‌یه‌ک هه‌ر له رێگه‌ی رێواساندا له ناو چاڵی بۆسه دایه!..
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: وا مامزێ له‌و پێده‌شته
تینوو..تینوو.. روی کردۆته کانیاوێ
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و پێده‌شته فاقه‌و داوێ
له سه‌ره رێی ئاسک دایه.
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌به‌ر ده‌می ئه‌و گونده‌دا
ئه‌سپێکی سپیی به‌ستراوه
سمکۆڵان‌و حیله‌یه‌تی
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: هه‌ر له ژێر سکی ئه‌سپدا..
مارێکی ره‌ش بۆ پێوه‌دان.. فیشکه‌یه‌تی
وا هه‌ڵئه‌ستم:
تفه‌نگه‌که‌ی پشت سه‌ری خۆم دائه‌گرم‌و
به راکردن ئه‌گه‌مه به‌رده‌می گوند‌و
مار ئه‌کوژم‌و ئه‌سپه سپیش ئه‌که‌مه‌وه‌و
خۆم هه‌ڵئه‌ده‌مه سه‌ر پشتی.
ئه‌ده‌مه غار..
ئه‌گه‌مه پێده‌شت‌و بنار
فاقه‌که ئه‌ته‌قێنمه‌وه‌و
مامزه‌که رزگار ئه‌که‌م
هه‌ر له غار دام.. ئه‌گه‌مه شاخ‌و سه‌ر مله
ئه‌گه‌مه رێگه‌ی رێواسان..
ته‌قه ئه‌که‌م له دڕنده‌و راوی ئه‌نێم..
کیژۆڵه‌که‌یش قوتار ئه‌که‌م.
که له‌و سه‌ریش گه‌ڕامه‌وه بۆ لای ئێوه
له پاشکۆدا: کیژ‌و رێواس‌و مامزوو
ئه‌سپی سپیی خۆشه‌ویستیی ئه‌هێنمه‌وه!
|